سەرۆكی یانەی مۆنپلێ گاڵتە بە میلان دەكات

سەرۆكی یانەی مۆنپلێ گاڵتە بە میلان دەكات
لویس نیكۆلینی سەرۆكی یانەی مۆنپلێی فەرەنسی گاڵتەی بە یانەی میلانی ئیتاڵی و ئەدریانۆ گالیانی جێگری سەرۆكی یانەكە كرد لەبارەی ئەو دەستەوارەیەوە كە پێشكەشیان كردووە بۆ كڕینی بانگا مبیوای بەرگریكەری یانە فەرەنسییەكە.
یانەی میلان 6 ملیۆن یۆرۆی پێشەشكردووە بۆ كڕینی ئەو بەرگریكەرە تەمەن 23 ساڵە، ئەوەش بووە مایەی گاڵتە پێهاتنی نیكلۆلین لە چاوپێكەوتنی كەناڵ پلەسی فەرەنسی كاتێك گوتی "پێیان وایە ئەوان لە میلان لە هەموو كەس زیرەكترن، هەفتەیەك لەمەوبەر بەرگریكەرێكیان بە 45 ملیۆن یۆرۆ فرۆشتووە و ئێستا دەیانەوێ بەرگریكەرێكی تر كە هەمان توانای ئەوی هەیە لە ئێمە بكڕن، بەڵام نرخێكیان بۆ داناوە كە مرۆڤ شەرمەزار دەكات.
هەروەها گوتی ئەگەر ئەوان 25 تا 30 ملیۆنیان پێشكەش بكردایە بیرم لە داواكارییەكەیان دەكردەوە، بەڵام كاتێك زانیم 5 بۆ 6 ملیۆنیان خستووەتە روو، بێگومان بیركردنەوەی ناوێ و ئەو یاریزانە نافرۆشم.
هەروەها گاڵتەی بە لێدوانی بەرپرسانی یانەكە كرد و گوتی سەیر لەوەدایە كە ئەوان قسە لەسەر ئەوە دەكەن كە دانووستانی نێوانمان بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.
Top