بەرشەلۆنە رێز لە ركابەرەكانی ناگرێت

بەرشەلۆنە رێز لە ركابەرەكانی ناگرێت
كارگێڕیی یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانی گاڵتەی بە بڕیاری یانەی بەرشەلۆن كرد بۆ رەتكردنەوەی یاری جامی سوپەری كەتەلۆنی.
خوان گۆلێتی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی ئیسپانیۆل كە یانەیەكی سەر بە هەرێمی كەتەلۆنیایە گوتی پەنابردنە بەر یاریزانانی ریزی دووەمی یانەكە، یان ئەنجامنەدانی یارییەكە، نیشانەی بێڕێزی بەرشەلۆنەیە بەرامبەر ركابەرەكان و تیپەكانی بەرامبەری.
گۆلێت لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ماركا گوتی كارگێڕیی یانەی ئیسپانیۆل هەردەم لە بەرشەلۆنە زۆر زیاتر خەمی تۆپی پێی هەرێمەكەیەتی، بەڵام شتەكە بە پێچەوانەوە باس دەكرێت.
یەكێتیی تۆپی پێی كەتەلۆنیا بڕیاریدا یاری جامی سوپەری هەرێمەكە كە بڕیاربوو سێشەمەی داهاتوو لە نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئیسپانیۆل ئەنجام بدرێت، هەڵوەشاندەوە لەسەر داوای یانەی بەرشەلۆنە چونكە ئاشكرای كردبوو لە پێكانی یاریزانەكانی دەترسێت و خشتەی راهێنەرەكەی رێگەی ئەنجامدانی ئەو یارییەی پێنادات.
Top