ڤینگەر بەرامبەر فێرگسۆن دەوەستێتەوە
ڤینگەر رەتیكردەوە یانەكەی هیچ دەستەوارەیەكی رەسمی بۆ فرۆشتنی ڤان پێرسی بە یانەی مانچستەر یونایتد بەدەست گەیشتبێت.
پێشتر فێرگسۆن ئاشكرای كردبوو كە كارگێڕیی یانەی مانچستەر یونایتد دەستەوارەیەكی رەسمی پێشكەشی كارگێڕیی یانەی ئەرسناڵ كردووە بۆ كڕینی ڤان پێرسی، بەڵام دەستەوارەكەی رەتكراوەتەوە.
ڤینگەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی بەدەست كێشەی ڤان پێرسییەوە تووشی سەرئیشە بووم، هیچ دەستەوارەیەكی رەسمیمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ فرۆشتنی و هەر كەسێك هەڵدەستێ دەڵێ داوام كردووە و پێیان نەفرۆشتووم، ئەو ئێستا خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەكات و دەنگۆ و پڕوپاگەندەكان وازی لێناهێنن.