سەرۆكی تۆتنهام درۆزنە

سەرۆكی تۆتنهام درۆزنە
كرانشاری یاریزانی پێشووی یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی و هاوڕێی لۆكا مۆدریچی ئەستێرەی ناوەڕاستی ئەو یانەیە، دانێل لیڤی سەرۆكی یانەكەی بە كەسێكی درۆزن ناوبرد.
كرانشار گوتی سەرۆكی تۆتنهام هاوینی رابردوو بەڵێنی بە مۆدریچ دا ئەگەر وەرزێكی تر لە یانەكەد بمێنێتەوە هاوینی داهاتوو رێگە لە رۆیشتنی بۆ هەر یانەیەك خۆی بیەوێت ناگرێت، بەڵام ئەو ئێستا لە قسەكەی خۆی پاشگەزبووەتەوە و درۆ دەكات و نایەوێ بەڵێنەكەی خۆی بباتە سەر.
هەروەها گوتی ئەو دەیەوێ سەر لە خەڵك بشێوێنێت و رای گشتی تێك بدات.
لەبارەی حەزی مۆدریچەوە بۆ چوونە ریال مەدرید، ئەو یاریزانە گوتی "ئەوە هەلێكە و لە هەموو تەمەندا یەكجار رێكدەكەوێت، لەبەرئەوە من لە حەز و ویستی ئەو تێدەگەم".
سەرچاوەكان دووپاتی ئەوە دەكەنەوە كە یانەی تۆتنهام بۆ فرۆشتنی مۆدریچ داوای 40 ملیۆن پاوەند دەكات، لە كاتێكدا ریال مەدرید تەنیا 30 ملیۆنی داوە.
Top