بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاری تایكواندۆ لە شاری هەولێر ، لە پاركی منارە لە شاری هەولێر ،بەسەر پەرشتی یەكێتی تایكواندۆی لقی هەولێرو بەبەشداری هەشت یانەی سنوری پارێزگای هەولێر ، پاڵەوانێتی تایكواندۆی یانەكانی شاری هەولێر بۆماوەی یەك رۆژ لە هەردوو ئاستی كوڕان وكچان بەڕێوەچوو ، لە پاڵەوانێتیەكەشدا كوڕ و كچە شاری هەولێر توانیان ئاستێكی بەرزی یاری تایكواندۆ پێشكەش بكەن ملمڵانێ یەكی بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتیەكە، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی كچان
1-یانەی ئافرەتانی هەولێر
2-یانەی ئارارات
ئاستی كوڕان
1-یانەی خەبات
2-یانەی چۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ