لە شاری دهۆك لە هۆڵی چاڵاكی وەرزی و دیدەوانی پەروەردەی دهۆك ، بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی جۆدۆی كوردستان و بە هاوكاری لقی دهۆكی یەكێتیەكە و بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (خەبات ، نیشتمان ، كەیوان ، خاك ، سۆلاڤی نوێ ، سلێمانی ، سەورە ، سێمێل ، دهۆك ، ئاكرێ ، پێنجوین) پاڵەوانێتی جۆدۆی یانەكانی كوردستان ئەنجامدراكە ماوەی دوورۆژی خایاند ،یاریزانانی بەشداربووی یانەكان لە سەر كێشەكانی 66كگم بۆ+100 كێبڕكێیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی نازناوی خولەكە ،یاریزانانی بەشداربووش ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، ئەنجامی كۆتایش بەمشێوەیە بوو.
1-یانەی سەورە
2-یانەی سۆلاڤی نوێ
3-یانەی خاك
3-یانەی ئاكرێ