یویفا پاڵیوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا ئاشكرا دەكات

یویفا پاڵیوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا ئاشكرا دەكات
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یویفا) لیستێكی بە ناوی 32 یاریزانی ئاشكرا كرد بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2011-2012 كە تیایدا 8 یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە خۆدەگرێت ، هەروەها لیستەكە ناوی یاریزانی بەناوبانگی ئیسپانیا راول گۆنزالیزی تێدایە لەگەڵ یاریزانی ئەرژەنتینی لیۆنیل میسی كە لە دوو ساڵی رابردوو ئەم نازناوەی بەدەست هێناوە .
ئەم لیستە لەلایەن 53 رۆژنامەنووسی وەرزشی ئەوروپا ئامادەكراوە ، لە رۆژی 14/8/2012 ناوی سێ یاریزان ئاشكرا دەكرێت كە ململانێ لەسەر نازناوەكە دەكەن و دواتر لە رۆژی 31/8/2012 خەڵاتەكە لەشاری مۆناكۆی فەرەنسی لەگەڵ تیروپشكی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەدرێتە باشترین یاریزان . ئەمەش لیستی یاریزانەكانە :
* یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی : ئیكەر كاسیاس (ئیسپانیا) – زاڤی ئەلۆنزۆ (ئیسپانیا) – سێرجیۆ رامۆس (ئیسپانیا) – كریستیانۆ رۆنالدۆ (پورتوگال) – فابیۆ كۆنتراو (پورتوگال) – كلیبەر پیپی (پورتوگال) - مەسعود ئۆزیل (ئەڵمانیا)
* یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی : دێڤید سیلڤا (ئیسپانیا) – ماریۆ بالۆتیللی (ئیتالیا) – سیرجیۆ ئەگوێرۆ (ئەرژەنتین) – جۆ هارت (ئینگلتەرا) – یایا تۆرێ (كۆتدیڤوار) – ڤینسینت كۆمپانی (بەلژیكا)
* یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی : ئەندرێس ئەنێستا (ئیسپانیا) – زاڤی هێرناندیز (ئیسپانیا) – سیسك فابریگاس (ئیسپانیا) – لیۆنیل میسی (ئەرژەنتین)
* یانەی چێلسی ئینگلیزی : فیرناندۆ تۆریس (ئیسپانیا) – دیدی درۆگبا (كۆتدیڤوار) پەیوەندی بە یانەی شەنگەهای چینی كردووە – فرانك لامپارد (ئینگلتەرا) – پیتەر چیك (كۆماری چیك)
* یانەی یۆڤانتسی ئیتالی : جیان لویجی بۆفۆن (ئیتالیا) – ئەندریا پێرلۆ (ئیتالیا)
* یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی : شینجی كاگاوا (ژاپۆن) پەیوەندی بە یانەی مان یونایتد كردووە - یاكۆب بۆچۆكۆڤسكی (پۆلەندا)
* یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی : زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ (سوید)
* یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی : وێین رونی (ئینگلتەرا)
* یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی : رادمیل فالكاو (كۆلۆمبیا)
* یانەی بانجۆر سیتی ویلزی : لیسلی دیڤیز ( ویلز)
* یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی : لۆكا مۆدریچ (كرواتیا)
* یانەی شالكەی ئەڵمانی : راول گۆنزالیز (ئیسپانیا) پەیوەندی بە یانەی سەدی قەتەری كردووە .
* یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی : رۆبن ڤان پێرسی (هۆڵەندا)
Top