كاسیاس هۆكاری سەركەوتنەكانی ئیسپانیا ئاشكرا دەكات

كاسیاس هۆكاری سەركەوتنەكانی ئیسپانیا ئاشكرا دەكات
ئیكەر كاسیاس كاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دووپاتیكردەوە كە ئەو پێشكەوتنە گەورەیەی لە تۆپی پێی ئیسپانیا روویداوە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بەرەبوومی كاركردنی پرۆژەیەكە كە پێش 13 ساڵ دەستی پێكردووە ، كاسیاس لە لێدوانێكدا لە وڵاتی ئیسپانیا روونی كردەوە هەڵبژاردەی ئیسپانیا سوودی لە هەڵەكانی پێشووی خۆی وەرگرتووە تا ئەو كاتەی توانی مێژوو بگۆڕێت لە یۆرۆی 2008وە كە توانی جامی یۆرۆ بباتەوە ، هەروەها ئەوەشی راگەیاند كە یاریزانەكان لەلایەنی دەروونی و جەستەیی ئامادەكراون بۆ ئەوەی ببنە پاڵەوانی وەرزشی و توانیان خۆشی بۆ گەلی ئیسپانیا بهێنن لە نێو كێشەی دارایی وڵاتدا .
لەلایەكی دیكەوە كاسیاس سەبارەت بە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی ساڵی 2012 رایگەیاند كە خەڵاتەكە لە نێوان چوار یاریزانە كریستیانۆ رۆنالدۆ و لیۆنیل میسی و ئەندرێس ئەنێستا و زاڤی هێرناندیز هەرچەندە ئەویش بۆ ئەم خەڵاتە پاڵێوراوە ، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە كاندیدكردنی گۆڵچییەك بۆ خەڵاتی تۆپی زێڕین رێزلێنانەكە بۆ ئەوان كە لایەنێكی گرنگن لە یاری تۆپی پێ ، كاسیاس رازی نەبوو ئەوە ئاشكرا بكات دەنگ بە كام یاریزان دەدات .
Top