رۆنالدۆ : كاتی ئەوە هاتووە بەرازیل لە ئۆلۆمپیاد یەكەم بێت
دیاردەی تۆپی پێی بەرازیلی رۆنالدۆ كە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل جامی جیهانی 2002 و میدالیای برونزی ئۆلۆمپیادی ئەتلانتای 1996 ی بەدەست هێناوە گەشبینی خۆی دەربڕی بە هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كە دەتوانێت ئەمجارە میدالیای زێڕی ئۆلۆمپیادی لەندەن بباتەوە ، رۆنالدۆ لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز گوتی : هیچ پاساوێك نییە كە ئەمجارەش بەرازیل شكست بهێنێت لە یارییەكانی ئۆلۆمپیدا ، پێویستە بە جیدی مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكە بكەین .
هەروەها رۆنالدۆی گەورە گوتی : كاتی ئەوە هاتووە بەرازیل ببێتە پاڵەوانی ئۆلۆمپیاد ، ئێستا ئەم ئۆلۆمپیادە بۆ ئێمە زۆر باشە چونكە ئەرژەنتین هەڵگری نازناوی هەردوو ئۆلۆمپیادی 2004 و 2008 لە پاڵاوتن سەرنەكەوت بۆیە ئەو كاتە بۆ بەرازیل گونجاوە میدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت .
شایانی باسە هەڵبژاردەی بەرازیل لە گروپی سێیەم یاری دەكات لەگەڵ هەڵبژاردەكانی بیلاروسیا و میسر و نیوزیلەندا .