یانە بەشداربووەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئاشكرا كرا
ئەو یانانەی راستەوخۆ بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكەن لە كۆمەڵەكان بریتین لە.
ئیسپانیا: ریال مەدرید، بەرشلۆنە، ڤالنسیا.
ئینگڵتەرە: مانچستەر یۆنایتد، مانچستەر سیتی، ئەرسناڵ، چێڵسی.
ئەڵمانیا: بروسیا دۆرتمۆند، بایرن میونیخ، شاڵكە.
ئیتاڵیا: یۆڤانتوس، ئەی سی میلان.
فەرەنسا: مۆنپیلیە، پاریس سان جێرمان.
پورتوگال: بەنفیكا، پۆرتۆ.
رووسیا: زینێت سان بتروسبۆرگ.
ئۆكرانیا: شاختار دۆنتیسك.
هۆڵەندە: ئەیاكس ئەمستردام.
توركیا: گەلاتەسرای.
یۆنان: ئۆڵۆمپیاكۆس.
دانیمارك: نۆرشیلاند.
لە هەمان كاتدا یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی ئەو یانانەی ئاشكرا كرد، كە بەشداری لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دەكەن بەمشێوەیە.
یارییەكانی پاڵاوتنی قۆناغی كۆتایی، كە یانەكان راستەوخۆی سەركەوتوون بۆ ئەم قۆناغە و تەنیا یەك یاری بەشێوازی چوون هاتن ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی سەركەون بۆ قۆناغی كۆمەڵەكان بریتین لە یانەكانی.
ئیسپانیا : (مەلەگا)، ئەڵمانیا: (بروسیا مونشنگلادباغ)، ئیتاڵیا: (ئۆدنیزی)، فەرەنسا: (لیل)، پورتوگال: (سپۆرتینگ براگا)، رووسیا: (سپارتاك مۆسكۆ).
یارییەكانی پاڵاوتن بۆ قۆناغی سێیەم، كە یانەكان یەك یاری بەشێوازی چوون و هاتن ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی سەركەون بۆ قۆناغی كۆتایی بریتین لە یانەكانی:
رۆمانیا: (كلوج، فاسلۆی)، بەلژیكا: (ئەندرلەخت، كلوب بروگ)، ئوسكتلەندە: (سێلتیك، مەزروێڵ)، ئۆكرانیا: (دینمۆكییف)، هۆڵەندە: (فاینۆرد رۆتردام)، توركیا: (فنەرباخچە)، یۆنان: (پاناسیناكۆس)، دانیمارك: (كۆپنهاگن).
یارییەكانی پاڵاوتن بۆ قۆناغی دووەم، كە یانەكان یەك یاری بەشێوازی چوون و هاتن ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی سەركەون بۆ قۆناغی سێیەم بریتین لە:
سویسرا: (بازل)، ئیسرائیل: (ئیرۆن شمۆنا)، چیك: (سلۆڤان لیبرتچ)، نەمسا: (سالزبۆرگ)، قوبرس: (ئێل لیماسۆل)، بولگاریا: (رازگراد)، كەرواتیا: (دینامۆ زگرب)، رووسیای سپی: (باتی بۆریسۆف)، پۆلەندە: (سالكا وارشۆ)، سلۆڤاكیا: (زیلینا)، نەرویج: ( مولدی)، سوید: (هلسنبۆرگ)، بۆسنە: (زیجلنكار)، فنلندا: (ئیش جی كی)، كۆماری ئێرلەند: (شامرۆك)، هەنگاریا: (دیبرشینی)، مۆلداڤیا: (شریف تیراسۆل)، لیتوانیا: (ئەكرانسا)، لاتفیا: (فتنللیس)، جۆرجیا: (زستافۆنی)، ئازربینجان: (نیڤتجی باكۆ)، سلۆڤینیا: (ماریبۆر)، مقدۆنیا: (فاردار)، ئیسلەندە: (كەی ئار)، كازخستان: (شاختار كراگاندی)، سربیا: (بارتیزان بەلگراد)، ئەلبانیا: (سكندریۆ)، ئەستۆنیا: (فلۆرا تالین)، وێلز: (نیو سێنتز)، ئەرمینیا: (ئۆلیسێس)، مۆنتێنیگرۆ: (بۆدۆكنۆست).
یارییەكانی پاڵاوتن بۆ قۆناغی یەكەم، كە یانەكان یەك یاری بەشێوازی چوون و هاتن ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی سەركەون بۆ قۆناغی دووەم بریتین لە:
ماڵتا: (ڤالیتا)، دوورگەكانی ڤارۆ: (ئێف سی 36 تۆرشاڤن)، ئەندۆرا: (لۆستارۆس)، ئێرلەندەی باكوور : (لینفێڵد)، لۆكسمبۆرگ: (دۆدلانگ)، سان مارینۆ: (لۆستانۆس).
جێگەی باسە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستیپێكردووە و قۆناغی یەكەم و دووەم كۆتایی هاتووە و چاوەڕوان ئەنجامدانی تیروپشك بۆ یارییەكانی قۆناغی سێیەم دەكرێت.
رێبین رەمزی