ئەو پارەیەی مانچستەر ئامادەیە بیداتە لۆكاس، بەكەس نادرێ
بەڕێوەبەرەكە گوتی ئەوە گەورەترین دەستەوارەیە لە مێژووی تۆپی پێی بەرازیلیدا و هیچ یانەیەكی تر ناتوانێ ئەو بڕە پارەیە بداتە ئەو یاریزانە كە بڕەكەی 33 ملیۆن یۆرۆیە و ئەوە گەورەترین داواكارییە بۆ كڕینی یاریزانێك لە مێژووی خولی بەرازیلیدا.
بەڕێوەبەرەكە هەروەها گوتی باشترین شت ئەوەیە جارێ بێدەنگی لەو كارە بكەین تا بهێڵین لۆكاس بەبێ خەم یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل بكات لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن 2012 و دواتر بیر لە چارەنووسی ئەو و دەستەوارەكەی مانچستەر بكەینەوە.
هەروەها گوتی رۆژنامەكانی ئینگلتەرا لە قسەكردن لەسەر داهاتووی مۆرا ناوەستن، لەبەرئەوە ئاگادارم كردەوە كە خۆی بە دوور بگرێت لە رۆژنامەكان.