تۆرێس: ئاگاداری چێڵسی نوێ بن

تۆرێس: ئاگاداری چێڵسی نوێ بن
فرناندۆ تۆرێسی ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هۆشداری دایە یانەكانی تر لە هێزی تیپەكەی لە وەرزی نوێدا و گوتی چێڵسی بە ئاسانی دەستبەرداری هیچ پاڵەوانیەتییەك نابێت، بە تایبەت دوای ئەوەی دی ماتیۆ دەستی خستە سەر هەموو خاڵە لاواز و بەهێزەكانی تیپەكە.
تۆرێس دووپاتی كردەوە كە چێڵسی لە وەرزی نوێدا بەهێزێكی نوێوە دەردەكەوێت، ئاماژەی بەوەشدا كە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكان لە وەرزی رابردوودا، یاریزانانی یانەكە هاندەدات بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێدا هەموو شتێك بكەن تا نازناوی خولی ئینگلیزی بهێننەوە بۆ رۆژئاوای لەندەن.
تۆرێس گوتی ئومێدی ئەوە دەكەم چێڵسی نازناوی خولی ئینگلیزی بباتەوە، پێشتر ئەم نازناوەم بەدەست نەهێناوە و دڵنیام لەوەی لە وەرزی نوێدا بە هەموو توانای خۆمانەوە ركابەری لەسەر نازناوەكە دەكەین.
هەروەها گوتی بە رای من خولی ئینگلیزی بەهێزترینی خولە ئەوروپییەكانە، چونكە ئەو تیپەی پلەی پێنجەمی خولی ئینگلیزی بەدەستەوە بوو، ئەو بووە پاڵەوانی ئەوروپا.
Top