جاكی شان هاندەری مانچستەر ستییە
شان لە چاوپێكەوتنی كەناڵی تەلەڤزیۆنی مانچستەر ستی گوتی بەرزكردنەوەی جامی پاڵەوانیەتییەكی گەورەی وەك خولی ئینگلیزی بە ماندووبوون و كارێكی زۆر دەكرێت، دوای 44 ساڵ دابڕانی تیپەكە لە نازناوەكان، ئێستا گەڕاوەتەوە سەر سەكۆ و ئەوەش كارێكی گەورەیە.
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی هاندەری مانچستەر ستیت یان نا، جاكی شان گوتی لە ئێستا بەدواوە بەڵێ من هاندەری ئەو یانەیەم، بە منداڵی هاندەری تیپێك بووم بەڵام ئێستا ناوەكەیم لە بیر نەماوە.
یاریزانانی مانچستەر ستی جامی خولی ئینگلیزییان دایە جاكی شان تا وێنەی یادەوەری لەگەڵدا بگرێت، لەگەڵ پێدانی درێسێكی یانەكە كە ئیمزای هەموو یاریزانەكانی لەسەرە.