فێرگسۆن: كە پریمەرلیگ دەست پێدەكات، مانچستەر ستی پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوەكە

فێرگسۆن: كە پریمەرلیگ دەست پێدەكات، مانچستەر ستی پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوەكە
سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گوتی ئەمساڵیش مانچستەر ستی پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی.
فێرگسۆن كە ئێستا بە یاوەری تیپەكەی لە ئەمەریكایە بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ وەرزی نوێ گوتی كاتێك وەرزی نوێ دەست پێدەكات، مانچستەر ستی پاڵێوراوە بۆ پارێزگاریكردن لە نازناوەكەی.
فێرگسۆن لە بەرامبەردا ئەوەشی ئاشكرا كرد كە تیپەكەی بە هیچ شێوەیەك لە ستی ناترسێ و گوتی راستە ستی پاڵێوراوێكی بەهێزە بۆ نازناوەكە، هیچ گومانم لەوە نییە، بەڵام من هەست بە هیچ ترسێك ناكەم بەرامبەریان و پێم وایە ئێمەش هەمان توانامان هەیە.
هەروەها گوتی ئەو تیپەی هەمووان لێی دەترسن مانچستەر یونایتدە، چونكە لە رابردوودا سەلماندوومانە هەر كاتێك نازناوەكە لەدەست بدەین، بەهێزێكی زۆرەوە دەگەڕێینەوە بۆ ئەوەی جارێكی تر بەدەستی بێنینەوە و ئەمساڵیش هەروا دەكەین.
Top