مەلەگە: كازۆرلا بۆ فرۆشتن نییە

مەلەگە: كازۆرلا بۆ فرۆشتن نییە
یانەی مەلەگەی ئیسپانی فرۆشتنی سانتی كازۆرلای ئەستێرەی یانەكەی لە هاوینی ئەمساڵدا رەتكردەوە.
سەرچاوەیەك لە یانەی مەلەگەی ئیسپانییەوە رەتیكردەوە یانەكە رازی بووبێت بە فرۆشتنی كازۆرلا بە یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی.
پێشتر سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردبوو یانەی تۆتنهام لەگەڵ كازۆرلادا رێكەوتووە تا لە هاوینی ئەمساڵدا بیباتە ریزەكانی خۆیەوە، ئەمەش وەك قەرەبووكردنەوەیەك بۆ ئەگەری رۆیشتنی لۆكا مۆدریچ بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.
سەرچاوەكەی یانەی مەلەگە لە لێدوانی بۆ تۆڕی سكای سپۆرت ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە و دووپاتی كردەوە كازۆرلا تا كۆتایی گرێبەستەكەی لە یانەكەدا دەمێنێتەوە.
یانەی مەلەگە لە وەرزی داهاتوودا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یاری دەكات، بەڵام یانەكە تا ئێستا هیچ یاریزانێكی نوێی نەكڕیوە و سەرچاوەكان دووپاتی ئەوە دەكەنەوە كە مەلەگە كێشەیەكی دارایی قوڵی هەیە.
سەرچاوەكە گوتی بیرمان لە فرۆشتنی كازۆرلا نەكردووەتەوە و ئەوەی لە راگەیاندنەكاندا باس دەكرێ، تەنیا قسەی بێناوەڕۆكە.
Top