ئینزاگی بەیەكجاری واز لە یاریكردن دێنێت و دەچێتە ریزی راهێنەرانی میلانەوە

ئینزاگی بەیەكجاری واز لە یاریكردن دێنێت و دەچێتە ریزی راهێنەرانی میلانەوە
فیلیپۆ ئینزاگی هێرشبەر وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردن لە تۆپی پێ ئاشكرا كرد و گوتی پەیوەندی بە تیمی راهێنەرانی یاریزانە گەنجەكانی یانەی میلانەوە دەكەم.
ئینزاگی 38 ساڵ بە دەزگاكانی راگەیاندنی ئیتاڵیای راگەیاند بە باشترین شێوە كاروانی خۆم لەگەڵ میلاندا وەك یاریزان كۆتایی پێهێنا، ئەمەش دوای ئەوەی گۆڵێكم لە دوا یاریم لەگەڵ یانەكەدا تۆمار كرد و هەمووان كاروانی من لەگەڵ یانەكەدا بە سەركەوتوو دەبینن و خۆشم هەستم وایە.
هەروەها گوتی لە ئێستاوە خەونێكی تر و قۆناخێكی تر دەست پێدەكەم كە بریتییە لە كاركردن لەگەڵ تیپی لاوانی میلان وەك راهێنەر، هیوادارم رۆژێك لە رۆژان بتوانم نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست بێنم.
ئینزاگی 156 گۆڵی بۆ میلان لە خولی ئیتاڵیدا لە 370 یاریدا تۆمار كردووە و دووپاتی كردەوە كە نەیتوانیوە لە هیچ شوێنێكی تر یاری بكات.
Top