ئاشلی كۆل بۆ هاندەرانی ئەرسناڵ: من 11 و ئێوە سفر

ئاشلی كۆل بۆ هاندەرانی ئەرسناڵ: من 11 و ئێوە سفر
ئاشلی كۆلی یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی وەڵامی دەمارگرتنەكانی هاندەرانی یانەی ئەرسناڵی دایەوە و گوتی من 11 و ئێوە سفر.
ئاشلی كۆل لە پەیجی خۆی لە تویتەر وەڵامی قسەی هاندەرانی ئەرسناڵی دایەوە و گوتی من بە تەنیا لە تیپەكەی ئێوە زیاتر نازناوم بەدەستهێناوە.
كۆل لە پەیجەكەی خۆی لە تویتەر گوتی من 11 نازناو و ئێوەش سفر...ها ها ها، ئەو یاریزانە هەروەها وێنەیەكی خۆی لە پەیجەكەیدا داناوە كە جامی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بەرزكردووەتەوە.
كۆل پێشتر یاریزانی یانەی ئەرسناڵ بوو و هاندەرانی ئەو یانەیە هێرشێكی زۆریان كردە سەر و بە خیانەتكار ناویان برد.
كۆل ساڵی 2003 پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە كرد و لەو كاتەوە لەگەڵ ئەو یانەیەدا 11 نازناوی جۆراوجۆری لەگەڵ یانەكەیدا بەدەستهێناوە.
Top