بیڵ: دوورخستنەوەی بێكهام لە ئۆڵۆمپیاد ئابڕووچوونە
هەروەها گوتی من زۆر سەرم سوڕماوە لەو كارە.
زیاتر گوتی پێم وایە ئەو زۆری بۆ ئەوەكرد لەندەن مافی میوانداریكردنەكە بباتەوە، هەروەها ئەو یاریزانێكی مەزنە و لەگەڵ یانەی گالاكسی ئاستێكی بەرزی هەیە و دوورخستنەوەی ئابڕووچوونە و پێم وایە هەموو ئینگلتەرا هەست بە شەرمەزاری دەكات لە ئاست ئەو رووداوەدا.
بێل زیاتر گوتی ئەنجامدانی ئۆڵۆمپیاد لە وڵاتەكەمان شتێكی نایابە و مایەی دڵخۆشییە، هیوادارم بتوانم تەماشای ركابەرییەكانی بكەم.