ئەلڤێش گلەیی لە بەرشەلۆنە هەیە

ئەلڤێش گلەیی لە بەرشەلۆنە هەیە
دانی ئەلڤێشی بەرگریكەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دووپاتیكردەوە بەدرۆنەخستنەوەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە ویستی یانەكەی دەكەن بۆ فرۆشتنی ئەو، لەلایەن یانەی بەرشەلۆنەوە ئەویان بێتاقەت كردووە.
ئەلڤێش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی زۆر قسە هەیە لەسەر رۆیشتنی من، نازانم ئەوانە راستن یان نا، بەڵام زۆر دڵگرانم بەوەی هیچ كەسێك لە بەرشەلۆنە باسی ئەوە ناكات من دەڕۆم یان ناڕۆم و كەس بەرگریم لێناكات. ئەمە وایكردووە هەست بكەم كەس متمانەی بە من نەماوە.
هەروەها گوتی من ناڵێم بەهۆی ئەو قسانەوە خۆم لە دەرەوەی بەرشەلۆنە دەبینمەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا لە ناویشیدا نایبینمەوە.
ئەلڤێس هەروەها گوتی تا ئێستاش هەمان ویستی بەدەستهێنانی سەركەوتنم هەیە، هەمان توانای یاریكردنم هەیە وەك ئەوەی بەر لە چوار ساڵ دەستم پێكرد.
Top