ئۆسكار 32 ملیۆن لەسەر چێڵسی كەوتووە

ئۆسكار 32 ملیۆن لەسەر چێڵسی كەوتووە
یانەی ئینتەرناسیۆنال پۆرتۆ ئەلێگری بەرازیلی ئاشكرای كرد لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی رێكەوتنێكی زارەكی كردووە بۆ فرۆشتنی ئۆسكاری بەهرەمەندی لاوی یانەكە و هەڵبژاردەی بەرازیل بە یانە ئینگلیزییەكە.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دەڵێن ئەو دەستەوارەیە بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ لەسەر رۆمان ئەبرامۆڤیجی خاوەنی یانەی چێڵسی كەوتووە، بە تایبەت كە ئەو یاریزانە لە ماوەی رابردوودا و بە تایبەت لە مۆندیالی خوار تەمەنی 20 ساڵ لە كۆڵۆمبیا سەرنجی زۆر یانەی بەلای خۆیدا راكێشا.
ئۆسكاری 20 ساڵ شەمەی رابردوو پشكنینی تەندروستی لە یانەی چێڵسی ئەنجامدا.
ئۆسكار سێیەمین گرێبەستی پاڵەوانی ئەوروپایە لە هاوینی ئەمساڵدا دوای كڕینی هەریەك لە ئیدین هازارد و ماركۆ مارین.
Top