ڤیۆرەنتینا خەونی یۆڤنتۆس لە گۆڕ دەنێت
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی یانەی ڤیۆرەنتینا ئاشكرای كرد كە یانەكەی بڕیاریداوە ستیڤانی هێرشبەری مۆنتینیگری نەفرۆشێتە هیچ یانەیەكی تری ئیتاڵی لە هاوینی ئەمساڵدا.
لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی زۆر هەبوو لەبارەی ویستی یانەی یۆڤنتۆسی پاڵەوانی ئیتاڵیاوە بە كڕینی یۆڤینیچ ئەمەش لەبەرئەوەی یانەی یۆڤنتۆس هەوڵی بەهێزكردنی ریزەكانی پێشەوەی خۆی دەجات.
جیانفرانكۆ تیۆنیتۆ لە لێدوانی بۆ كەناڵی سكای ئیتاڵیا گوتی یۆڤیتیچ بۆ وەرزی داهاتوو لە ریزی یانەكەماندا دەمێنێتەوە، ئێمە متمانەیەكی زۆرمان بە تواناكانی هەیە و توانیومانە ئەو یاریزانە رازی بكەین وەرزی داهاتووش لە ریزی یانەكەدا بمێنێتەوە و دوای ئەوەش بیر لە شتێكی تر دەكەینەوە.