كاكا دەگەڕێتەوە میلان
ئەم هەنگاوە خزمەتێكی باش بە یانەی ریال مەدرید دەكات كە دەیەوێ كاكا بەڕێ بكات بەهۆی ئاستی نزم و مووچەی زۆریەوە.
رێكەوتنی ئەو دوو لایەنە دوای كۆبوونەوەی كاكا لەگەڵ مۆرینۆی راهێنەری ریال مەدرید دێت كە كاكای ئاگادار كردبووەوە هەوڵ بدات بە یەكێك لەو گرێبەستانە رازی بێت كە لە یانەكانی ئەمەریكاوە بەدەستی گەیشتووە.
جێگەی باسە میلان دەیەوێ كاكا بباتەوە ریزەكانی خۆی بۆ قەرەبووكردنەوەی رۆیشتنی ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانەكانی.