ئەندامێكی لیژنەی ئافرەتان : سەرۆكی لیژنەكەمان لە بێ توانای خۆی دەستی لە كار كێشایەوە
ئەندامێكی لیژنەی ئافرەتان لە یەكەتی ناوەندی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند سەرۆكی لیژنەكەیان لە بێ توانای خۆیی دەستی لەكاركێشاوەتەوە و ئەوان بەردەوامن لە كاری خۆیان.
زەینەب سەعدون لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دوێنێ یەكشەم لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری بەغدا بە رەسمی محەمەد خەلیل سەرۆكی لیژنەی ئافرەتان لە یەكەتی تۆپی پێی عێراق دەست لە كاركێشانەوەی خۆی و تەواوی ئەندامانی لیژنەكەی ئاشكرا كرد بەبێ ئەوەی ئێمە ئاگادار بكاتەوە".
سەعدون گوتی " بەهیچ شێوەیەك هیچ ئەندامێكی لیژنەكە دەستی لەكار نەكێشاوەتەوە تەنها سەرۆكی لیژنەكە دەستی لە كاركێشاوەتەوە بەبیانووی ئەوەی كەموكورتی و هۆكاریی هونەریی، بەڵام لێرەوە ئەو راستیە رادەگەیەنم كە هیچ كەموكورتیەك نەبووە لە كاری لیژنەكەمان بەڵكو خۆی بێ توانا بوو بەتایبەت بەرامبەر وەرزشی كچانی كوردستان كە ماوەی زیاتر لە چوار مانگە بەڕێوەبردنی پاڵەوانیەتی باكووری عێراق و كوردستانی پشت گوێ خستووە".
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئافرەتانی جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە كە حەز دەكەن لە داهاتوودا وەك هەرێمی كوردستان تیپێكی تایبەتی سەربەخۆ دروست بكەن، لەبەرئەوەی كچانی كورد ئاست بەرزن لە یاریی تۆپی پێ و حەز دەكەن یەكەتی تۆپی پێی كوردستان بەرپرسانی وەرزشی كوردستان پاڵپشتیان بكەن.
هەژی گۆتنە ئێستا لیژنەی ئافرەتان لە یەكەتی ناوەندی تۆپی پێی عێراق لە 9 كەس پێكهاتووە كە دوو خانمی كورد ئەندامن لەم لیژنەیە ئەوانیش زەینەب سەعدن لەگەڵ كافیە رەئوف.