لە هەولێر پاڵەوانێتی هێزی لەشی عێراق بەڕێوەچوو

لە هەولێر پاڵەوانێتی هێزی لەشی عێراق بەڕێوەچوو
یانە كوردییەكان ئەنجامیان نەبوو
گوڵان: كارزان كانەبی
لە شاری هەولێر لەهەردوو هۆڵی شەهید فڕەنسۆ هەریری و هۆلی بنكەی هێزی لەشی هەولێر بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی هێزی لەشی عێراقی و بەبەشداری زیاتر لە 120یاریزانی 36یانەی شارەكانی عێراقی ، پاڵەوانێتی هێزی لەشی یانەكانی عێراقی لە هەردوو ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتوان بەڕێوەچوو كەماوەی دوورۆژی خایاند، لە پاڵەوانێتیەكەشدایاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزی یاری هێزی لەشیان پێشكەش كردو ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوەبوو.
ئاستی تازەپێگەیشتوان
1-یانەی مینا
2-یانەی شارەبان
3-یانەی نەفتی جنوب
ئاستی لاوان
1-یانەی جەیش
2-یانەی مونتەزەر
3-یانەی نەفتی میسان
Top