یانەی ئەكاد پاڵەوانی تۆپی پەڕی كوردستان بوو

یانەی ئەكاد پاڵەوانی تۆپی پەڕی كوردستان بوو
گوڵان: كارزان كانەبی
بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاری تۆپی پەڕ لە شارەكانی كوردستان وزیاتر خزمەتكردنی یاریزانانی كچ لە شارەكانی كوردستان ،لە شاری سلێمانی لە هۆڵی سكۆلی پەروەردەی وەرزشی بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی پەڕی كوردستان و بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (ئەكاد ، ئافرۆدێت ، شەقلاوە ، سۆران ، ئاكرێ‌ ، كەركوك )پاڵەوانێتی تۆپی پەڕی یانەكانی كوردستان ئەنجامدرا، لە پاڵەوانێتیەكەشدا كچە یاریزانانی بەشداربووی پاڵەوانێتیەكە ئاستێكی بەرزی یاری تۆپی پەڕیان پێشكەش كرد بە درێژایی پاڵەوانێتیەكە ، دوای ڕكابەرێكی بەهێز لە نێوان 18یاریزانی یانەكانی كوردستان یانەی ئەكاد نازناوەكەی بەدەستهێنا ، پاڵەوانێتیەكەش بەهەردوو شێوازی تاك و جوت یارییەكانیان ئەنجامدا. ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-یانەی ئەكاد
2-یانەی ئافرۆدێت
Top