ئەمرۆ هەولێر بەنیازە نەفتیش بوستێنێ
بریارە ئەمرۆ سێ شەمە لە شاری بەغدا یانەی هەلوێر ڕووبەرووی یانەی نەفت ببێتەوە یانەی هەولێریش ئامادەكاری تەواو كردوە.
لەچوارچێوەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی ، بریارە ئەمرۆ سێ شەمە یانەی هەولێری پاڵەوانی سێ وەرزی لەسەر یەكی خولەكە ، لەشاری بەغدا لەسەر یاریگای شەعب ڕووبەروی یانەی نەفت ببێـەوە بۆئەم یارییەش یانەی هەولێر دوێنی ئێوارەی دووشەمە بەڕەوو شاری بەغدا بەرێكەوت و دوین یەكە مە شقیەكانی خۆی ئەنجامدا بوو لەسەر یاریگای شەهید فرەِنسۆ هەریری ، هەر چەندە بریار بوو ئەم یارییە لە كاتژمێر 9و نیو شەوی سێ شەمە ئەنجام بدرێت ، بەڵام نازانم شاكری ڕأهێنەری یانەی نەفت بریارەكەی هەڵوەشاندوە كردیە كاتژمێر 5ی ئێوارە بێجان ئیبراهیم سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی هەولێر رایگەیاند گوتی " گوتی ئێمە ئامادەكارییەكی باشمان كردوە بۆئەم یارییە ، یاریزانەكانیشمان لەوپەری ئامادەباشیدان بۆئەم یارییە چارەنوسازە و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە تەواوی یاریزانەكانیش ئامادەن جگە لەهەریەك لە یاریزانان لوئەی سەلاح ومەهدی كەریم بهۆی پَكان یاری ناكەن ، گوتیشی ئێمە حەزمان دەكرد یارییەكە لەشەو ئەنجام بدرێت بەڵام دوای نازم شاكر پاشگەز بووە لە كاتی یارییەكە وئێمەش بەسەركەوتنمان لەم یارییە ، دۆارندنی یانەی جەوییە دەبینە پاڵەوانی وەرزی ئەمساڵ تەواوی دەستەی ڕاهێنەران و یاریزانان دڵنیان لەسەركەوتن لەم یارییە .