نیمار: تەنیا میسی شایەنی تۆپی زێڕینە

نیمار: تەنیا میسی شایەنی تۆپی زێڕینە
نیماری ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی سانتۆس، پێی وایە تەنیا لیۆنێل میسی شایستەی ئەوەیە ئەمساڵیش نازناوی باشترین یاریزانی جیهانی بدرێتێ.
نیمار كە لەگەڵ یاریزانانی تری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بەرازیل لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە بۆ بەشداریكردن لە ئۆڵۆمپیاد لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ئیلمۆندۆی ئیسپانی گوتی دەبێ بە لۆجیكیانە بیر بكەینەوە، ئێمە ناتوانین میدالیای زێڕ ببەینەوە ئەگەر ئاستێكی باش پێشكەش نەكەین، راهێنەریش هەر داوای ئاستی بەرزمان لێدەكات.
لەبارەی دەست نیشانكردنی باشترین یاریزانی جیهانەوە بۆ ئەمساڵ، نیمار گوتی من پاڵێوراو نیم بۆ ئەو نازناوە، چونكە پێم وایە تەنیا كەس كە شایستەی نازناوەكە بێت میسییە، هیچ یاریزانێك تا ئێستا نەگەیشتووەتە ئاستی میسی، ئەو یاریزانێكی مەزنە.
هەروەها گوتی پێم وایە ئەمجارەش هەر ئەو دەیباتەوە.
Top