كۆنتی: یۆڤنتۆس دەكەمە باڵادەستترین یانەی ئەوروپا

كۆنتی: یۆڤنتۆس دەكەمە باڵادەستترین یانەی ئەوروپا
ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی یۆڤنتۆسی پاڵەوانی ئیتاڵیا بەڵێنی ئەوەی بە جەماوەری یانەكەی دا، تیپەكان بۆ بگێڕێتەوە سەردەمی زێڕینی خۆی و بیكاتە مەزنترینی ئەوروپا.
لە چەند ساڵی رابروودا یانەی یۆڤنتۆس لە بەشدارییە ئەوروپییەكان بێبەش بوو، بەڵام وەرزی رابردوو دوای بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵی، هەلی ئەوەی بۆ رەخساوە ئەمساڵ جارێكی تر بگەڕێتەوە ئەو پاڵەوانیەتییانە.
كۆنتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی هەژانی جەماوەر وایكردووە ئێمە وزەیەكی بێسنوور لە خۆماندا دروست بكەین.
هەروەها گوتی وەرزی رابردوو گەیشتینە لووتكەی خولی ئیتاڵی، لە وەرزی ئەمساڵدا دەمانەوێ بگەینە لوتكەی ئەوروپا و ببینە یانەیەكی زۆر مەترسیدار، لە چەند ساڵی داهاتوودا هەر وا دەكەین و ئەوە روودەدات.
Top