ئەمڕۆ هەڵبژاردەی بەرازیل بەرەو لەندەن بەڕێدەكەوێت

ئەمڕۆ هەڵبژاردەی بەرازیل بەرەو لەندەن بەڕێدەكەوێت
وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەمە هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل دوا قۆناخی ئامادەكاری بۆ بەشداریكردن لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن 2012 دەست پێ بكات، ئەویش بە گەیشتنە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
هەڵبژاردەی بەرازیل لە ژێر سەرپەرشتی مانۆ مینیزێسی راهێنەردا یارییەكی دۆستانە لە رۆژی هەینی داهاتوودا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجام دەدات و هەڵبژاردەی بەرازیل دەیەوێ لە رێگەی بەشداری لەم پاڵەوانیەتییەوە بۆ یەكەمینجار لە مێژووی خۆیدا میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاد بەدەست بێنێت.
لە مەشقەكانی هەڵبژاردەكەدا لە ریۆ دی جانیرۆی بەرازیلی، نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەكە ئاستێكی بەرزی پێشاندا و سەرنجی رۆژنامەنووسانی بەلای خۆیدا راكێشا.
نیمار لە مەشقەكاندا و لە یارییەكدا بەرامبەر تیپی یەدەگەكانی هەڵبژاردەكە توانی گۆڵێكی جوان بە سەر تۆمار بكات و یارییەكە 4-0 كۆتایی هات.
ماڵپەری گڵۆبۆ سپۆرت ئاشكرای كردووە مینیزیس هەڵبژاردەكەی لەسەر پلانی 4-3-3 مەشق دەدات و دەیەوێ لە یەكەم یاریدا بەرامبەر هەڵبژاردەی میسر بەو پلانە یاری بكات
Top