ڤیكتۆر ڤاڵدێز: لەوانەیە رۆژێك لە رۆژان لە خولی بەرازیلی یاری بكەم
ئەو یاریزانە لە لێدوانی بۆ ماڵپەری لانسی گوتی ئاستی تۆپی پێ لە بەرازیل نایابە، هاندەران عاشقی تۆپی پێن، كارێكی چێژ بەخش دەبێت ئەگەر لە خولی ئەو وڵاتە یاری بكەم، بە دووری نازانم لە ئایندەدا ئەو هەنگاوە بنێم.
ئەو گۆڵچییە گەشبینی خۆی بە گرێبەستكردنی یانەكەی لەگەڵ تیتۆ ڤیلانۆڤای راهێنەردا پێشاندا و ئاماژەی بەوەدا لە ژێر دەستی ئەودا تیپەكە بە هەمان شێوەی پێشوو مەشق دەكات.
ڤاڵدێز وەك هەمیشە پێشبینی كرد لیۆنێل میسی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان بۆ وەرزی ئەمساڵ بباتەوە و گوتی میسی باشترین یاریزانی جیهانە و پێویستە خەڵاتەكە ئەمساڵیش هەر بۆ ئەو بێت.