مارادۆنا داوای 17 ملیۆن دۆلار لە یانەی وەسڵ دەكات

مارادۆنا داوای 17 ملیۆن دۆلار لە یانەی وەسڵ دەكات
دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای راهێنەری دوورخراوەی یانەی وەسڵی ئیماراتی داوای كرد یانەی وەسڵ بڕی 17 ملیۆن دۆلاری بداتێ وەك سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵیان كە تا كۆتایی 2013 بەردەوام دەبوو.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئەرجەنتین ئاشكرایان كرد مارادۆنا گرێبەستی لەگەڵ یانەی وەسڵ كردووە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەرامبەر 34 ملیۆن دۆلار و دەیەوێ لە كارەكەی بەردەوام بێت و گوتی دەمەوێ لە دوبەی لەگەڵ خێزانەكەمدا بژیم.
دوورخستنەوەی مارادۆنا دووبەرەكی لە نێو هاندەرانی یانەكەدا دروستكردووە كە هەندێك دوورخستنەوەی بە باش دەزانن بەهۆی پێشنەكەوتنی تیپەكە لە هەموو روویەكەوە و هەندێكی تری دەیانەوێ ئەو راهێنەرە لە پۆستەكەیدا بەردەوام بێت.
مارادۆنا ئاشكرای كردووە كە گرێبەستی لەگەڵ وەسڵدا كردووە بەرامبەر بە 34 ملیۆن دۆلار و كارگێڕیی یانەی وەسڵ دەڵێ گرێبەستەكەی بە بڕی 3.6 ملیۆن درهەمی ئیماراتییە كە دەكاتە نزیكەی 981 هەزار دۆلار.
سەرچاوەكان ئاشكرایان كردووە كە مارادۆنا لە بری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی تەنیا 491 هەزار دۆلاری دەكەوێتە لای یانەی وەسڵ.
Top