هازارد: چێڵسی پەشیمان نابێتەوە لەوەی 32 ملیۆن پاوەندی بە من داوە

هازارد: چێڵسی پەشیمان نابێتەوە لەوەی 32 ملیۆن پاوەندی بە من داوە
ئیدین هازاردی بەهرەمەندی بەلجیكی گوتی ویستێكی زۆرم هەیە بۆ ئەوەی بەشداری لە یارییەكانی یانەی چێڵسی لە خولی ئینگلیزی بكەم و گوتی من شایستەی ئەو پارە زۆرەم كە یانەی چێڵسی بە منی داوە و لەسەر ئەو كارەش پەشیمان نابێتەوە.
چێڵسی هازاردی بە 32 ملیۆن پاوەند لە یانەی لیلی فەرەنسی كڕی.
هەروەها گوتی من لە یانەی لیلەوە فێربووم لە ژێر فشاردا كاربكەم و بدرەوشێمەوە، ئێمە لەوێ ركابەریمان لەسەر هەموو نازناوەكانی بەردەستمان دەكرد.
هەروەها گوتی دەزانم بابەتەكە هەندێك قورسە چونكە چێڵسی یانەیەكی گەورەیە.
گوتی بێگومان یاریكردن لە خولی ئینگلیزی بڕیار و گۆڕانكارییەكی گەورەیە لە ژیانی مندا، لەبەرئەوەی خولی ئینگلیزی بەهێزترین خولی جیهانە، بەڵام خولی فەرەنسیش ئاستێكی بەرزی هەبوو و چەندین تیپی بەهێزی تێدابوو، بە تایبەت لەسەر ئاستی بەرگری كە وایاندەكرد بردنەوەی یارییەكان زۆر زەحمەت بێت.
Top