هازارد: چێڵسی پەشیمان نابێتەوە لەوەی 32 ملیۆن پاوەندی بە من داوە
چێڵسی هازاردی بە 32 ملیۆن پاوەند لە یانەی لیلی فەرەنسی كڕی.
هەروەها گوتی من لە یانەی لیلەوە فێربووم لە ژێر فشاردا كاربكەم و بدرەوشێمەوە، ئێمە لەوێ ركابەریمان لەسەر هەموو نازناوەكانی بەردەستمان دەكرد.
هەروەها گوتی دەزانم بابەتەكە هەندێك قورسە چونكە چێڵسی یانەیەكی گەورەیە.
گوتی بێگومان یاریكردن لە خولی ئینگلیزی بڕیار و گۆڕانكارییەكی گەورەیە لە ژیانی مندا، لەبەرئەوەی خولی ئینگلیزی بەهێزترین خولی جیهانە، بەڵام خولی فەرەنسیش ئاستێكی بەرزی هەبوو و چەندین تیپی بەهێزی تێدابوو، بە تایبەت لەسەر ئاستی بەرگری كە وایاندەكرد بردنەوەی یارییەكان زۆر زەحمەت بێت.