سیلڤا بە 42 ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی پاریس سانجێرمان
ئەو بەرگریكەرە بەرازیلییە پشكنینی ئاسایی تەندروستی لە ناوچەیەكی باشووری شاری ریۆ دی جانیرۆی بەرازیلی ئەنجامدا لە كاتێكدا خۆی ئامادە دەكات تا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل بەشداری ئۆڵۆمپیادی لەندەن 2012 بكات.
بەرگریكەرەكەی میلان چەندین پشكنینی ئەنجامدا لە ژێر سەرپەرشتی ئیریك هۆلاندی پزیشك بەر لەوەی بچێتە ژووری تایبەت بە دانووستانەكان بۆ قسەكردن لەسەر وردەكارییەكانی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەكە.
پێشتر سیلڤیۆ بیرلسكۆنی خاوەنی یانەی میلان ئاشكرای كردبوو كە رازی بووە بە فرۆشتنی داڤید سیلڤا و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیجی یاریزانانی یانەكەی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەرامبەر 62 ملیۆن یۆرۆ.
یانەی میلان لای خۆیەوە بە رەسمی ئەنجامدانی گرێبەستەكەی دووپاتكردەوە و گوتی سیلڤا رۆیشتووە و لە چەند كاژێری داهاتوودا گرێبەستی ئیبراش ئاشكرا دەكرێت.