بەرپرسانی سانتۆس خۆیان بۆ ئاڵوگۆڕی رۆبینیۆ ئامادە دەكەن

بەرپرسانی سانتۆس خۆیان بۆ ئاڵوگۆڕی رۆبینیۆ ئامادە دەكەن
بەرپرسانی یانەی سانتۆسی بەرازیلی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی میلانی ئیتاڵی كۆبوونەتەوە لە پێناو دانووستانكردن لەبارەی گرێبەستكردن لەگەڵ رۆبینیۆی یاریزانی هێرشبەری یانەی میلان بە شێوەی خواستن.
ماڵپەری گڵۆبۆ سپۆرتی بەرازیلی هەواڵەكەی ئاشكرا كردووە و دەڵێ یانەی سانتۆس دەستەوارەیەكی ئاڵوگۆڕی خستووەتە بەردەمی بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەكە كە بریتییە لە دەستهەڵگرتن لە خزمەتەكانی رۆبینیۆ بەرامبەر رافایل كابارالی گۆڵپارێزی گەنجی یانە بەرازیلییەكە بۆ ماوەی ساڵێك.
مانۆ مینیزێسی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل، كابارالی لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەشدار لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن 2012 دەست نیشانكردووە كە ئێستا خۆی بۆ ئەو پاڵەوانیەتییە ئامادە دەكات.
Top