كاپتنی مایۆركا هەڕەشە لە ریال مەدرید و بەرشەلۆنە دەكات
كاپتنی ریال مایۆركا گوتی وەرزی داهاتوو وەرزێكی قورس دەبێت بۆ بەرشەلۆنە و ریال مەدرید، ئاماژەی بەوەدا كە هەردووكیان رووبەڕووی ركابەرییەكی توند دەبنەوە لەسەر نازناوی خولی ئیسپانی.
ئەو یاریزانە لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا گوتی وەرزی داهاتوو وەرزێكی قورس دەبێت بۆ ریال مەدرید و بەرشەلۆنە، ئەوان رووبەڕووی ركابەرییەكی توند دەبنەوە بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا و تەنانەت بەدەستهێنانی كورسی سەركەوتوو بۆ خولی ئەوروپیش بۆ ئەوان زۆر قورس دەبێت.
كاپتنی مایۆركا هەروەها گوتی ئەمساڵ زۆر تیپ ركابەری بۆ مانەوە لە خولی پلە یەكی ئیسپانی دەكەن.
لەبارەی خەونی تیپەكەیەوە بۆ وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە گوتی خۆم و هاوڕێكانم كاردەكەین بۆ ئەوەی تیپەكەمان لە یانە دابەزیوەكانی كۆتایی وەرزی نەبێت، ئەمساڵ مایۆركا لەگەڵ خواكین كابارۆسی راهێنەری نوێی تیپەكەدا بە هێزەوە خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەكات.