فیدرەر خۆی بۆ ئۆڵۆمپیاد ئامادە دەكات

فیدرەر خۆی بۆ ئۆڵۆمپیاد ئامادە دەكات
رۆجێ فێدرێری سویسری یەكەمی ریزبەندی تێنسزانانی جیهان دوای بردنەوەی نازناوی پاڵەوانیەتیی ویمبڵدۆن دووپاتی كردەوە كە ئێستا چاوی لە میدالیای زێڕی ئۆڵَۆمپیادی لەندەن 2012یە كە كۆتایی مانگی داهاتوو دەست پێدەكات.
مایسترۆ دوای ئەوەی گەڕایەوە پێشەنگی تێنسزانانی جیهان، ئاشكرای كرد خەون بە بردنەوەی میدالیای زێڕینی ئۆلۆَمپیادەوە دەبینێت و گوتی دەمەوێ بە بردنەوەی ئەو نازناوە شانازی هەموو وڵاتەكەم بەدەست بێنم چونكە ئەو نازناوە بۆ هەموو سویسرییەكانە.
فێدرێر دووپاتی كردەوە كە پێشتر 3 جار بەشداری لە ئۆلۆمپیاد كردووە و یەكجار توانیویەتی لە پێشبڕكێی دووانەدا لەگەڵ ستانیسلاس فافرینكا میدالیای زێڕ بەدەست بێنێت و دووپاتی كردەوە كە ئەمجارە دەیەوێ ئاڵای سویسرا بەرز بكاتەوە و میدالیای تاكایەتی بەدەست بێنێت.
Top