بواش ئامادەیە مۆدریچ بفرۆشێت
بواش كە هاوینی ئەمساڵ بووە راهێنەری تۆتنهام گوتی زۆر پرسیار لەسەر لۆكا دەكرێت و زۆر یانە هەوڵی كڕینی دەدەن.
لە یەكەم كۆنگرەی رۆژنامەنووسیدا وەك راهێنەری تۆتنهام، ئەو راهێنەرە پورتوگالییە گوتی زۆر یانە دەزانن ئەو چ كاریگەرییەكی لەسەر یانەی تۆتنهام هەیە، بۆیە دەیانەوێ بیكڕن.
روونی كردەوە ئەو دانووستانانەی دەستمان پێكردووە بۆ فرۆشتنی، لەگەڵ یانەكاندا درێژەی دەبێت تا دەگەینە رێكەوتنێك بە دڵی هەموو لایەك بێت.
هەروەها روونی كردەوە گوێ لە داواكاری یانەكان دەگرین و رێز لە ویستی مۆدریچیش دەگرین كە دەیەوێ پەرە بە تواناكانی خۆی بدات لە دەرەوەی یانەكەی ئێمە، دەبێ بگەینە رێكەوتنێك بە دڵی هەمووان بێت و ئەوكات هەموو شتەكان یەكلا دەبنەوە.