فیداڵ: یۆڤنتۆس هەموو نازناوەكانی وەرزی داهاتووی دەوێ

فیداڵ: یۆڤنتۆس هەموو نازناوەكانی وەرزی داهاتووی دەوێ
ئەرتۆرۆ فیداڵی یاریزانی ناوەڕاستی یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی و هەڵبژاردەی چیلی ئاشكرای كرد تیپەكەی لە وەرزی داهاتوودا دەیەوێ هەموو نازناوەكان بەدەست بێنێت و گوتی ركابەری لەسەر هەر هەموویان دەكەین.
فیدال لە لێدوانی بۆ ماڵپەری رەسمیی یانەكەی گوتی وەرزی رابردوو ئاستێكی یەكجار نایابمان پێشكەشكرد و هەندێك پێی وایە لەوە زیاتر ناكرێ كە ئێمە كردمان، بەڵام ئێمە وەرزی داهاتوو یاری بۆ بردنەوەی هەموو نازناوەكان دەكەین، لە هەر پاڵەوانیەتییەك بەشداری بكەین چاومان لە بەدەستهێنانی نازناوەكەیەتی بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاشەوە.
وەرزی رابردوو یانەی یۆڤنتۆس نازناوی خولی ئیتاڵی بەدەست هێنا و لە وەرزی داهاتوودا بەشداری خولی یانە پاڵَەوانەكانی ئەوروپا دەكات.
فیداڵ گوتی دەكرێ ئەو ئاستەی لە كالچیۆ پێشانماندا، بۆ هەموو پاڵەوانیەتییەكانی تری بگوازینەوە.
Top