راهێنەری دۆرتمۆند: بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان شتێكی ئەستەم نییە
دۆرتمۆندی پاڵەوانی جام و خولی ئەڵمانیا، وەرزی داهاتوو جارێكی تر بەشداری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكاتەوە.
ئەو یانەیە وەرزی رابردوو لە قۆناخی كۆمەڵەكاندا ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەكە كرد دوای ئەوەی ئاستێكی خراپی پێشكەشكرد.
كلۆب لە لێدوانی بۆ ماڵپەری رانی ئەڵمانی گوتی بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كارێكی ئەستەم نییە، وەرزی رابردوو لە خولەكەدا بە ئاستێكی باشەوە یاریمان كرد، بەڵام نەمانتوانی بە یەك ئاستەوە دەركەوین و هەر ئەوەش هۆكاری چوونە دەرەوەمان بوو.
هەروەها گوتی بینیمان بایرن میونشن چۆن گەیشتە یاری كۆتایی وەرزی رابردوو و ئێمەش توانای ئەوەمان هەیە هەمان شت بكەین.