پاڵەوانی سكۆتلەندا بۆ ریزی پلە سێی ئەو وڵاتە دابەزێنرا

پاڵەوانی سكۆتلەندا بۆ ریزی پلە سێی ئەو وڵاتە دابەزێنرا
ئەو دەنگدانەی ئەندامانی یەكێتیی یانەكانی سكۆتلەندا بەشدارییان تێدا كرد، بووە هۆی دابەزاندنی یانەی گلاسكۆ رینجەرزی سكۆتلەندی بۆ ریزی پلە سێی ئەو وڵاتە.
25 ئەندامی یەكێتیی یانەكانی سكۆتلەندا كە ژمارەیان 30 یانەیە، دژ بە بەشداریكردنی یانەی رینجەرز دەنگیان دا.
دیڤید لۆنجمویەری سەرۆكی جێبەجێكاری یەكێتیی خولی سكۆتلەندی گوتی یانە ئەندامەكانی یەكێتییەكە رەزامەندییان دا لەسەر ئەوەی یانەی رینجەرز لە پلە سێی وڵاتەكەدا یاری بكات.
هەروەها گوتی هەست بە دڵخۆشی دەكەم، چونكە لەوانەبوو ئەندامانی یەكێتییەكە رازی نەبن جارێكی تر ئەو یانەیە بەشداری هیچ پاڵەوانیەتییەكی ناوخۆیی وڵات بكات و كاتێك دەگەڕێتەوە پلە سێ، هەنگاوێكی باشە بۆ ئەو.
یانەی رینجەر لە شوباتی رابردوودا خرایە ژێر چاودێری یاساییەوە دوای ئەوەی بڕی قەرزەكانی گەیشتە 134 ملیۆن پاوەند.
رینجەرز دێرینترین یانەی بەریتانیایە و ساڵی 1873 دامەزراوە.
Top