ڤان مارڤیك: بەبێ من هۆڵەندا شكست دەهێنێت
ڤان گالی راهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پۆستی راهێنانی هەڵبژاردەی هۆڵەندای وەرگرت دوای ئەوەی مارڤیك لەگەڵ هەڵبژاردەكەدا لە یۆرۆی 2012 تووشی 3 شكستی لەسەریەك هات و كرایە دەرەوە.
مارڤیك لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی لدویچ ئێكسپرێس گوتی هەمووان دەزانن كێ بەرپرسیارە لە شكستەكانی یۆرۆ، لە یاریزانەكان بپرسن ئەوان وەڵامی تەواویان لەلایە.
هەروەها گوتی هەموو توانای خۆمم لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندادا بە خەرج دا، دڵنیام لەوەی ڤان گال سەركەوتوو نابێت لەگەڵ ئەو یاریزانانە.