راهێنەری ڤالنسیا: ركابەریی هەموو یانەكان دەكەین
لە یەكەمین دەركەوتنیدا لە بەرامبەر دەزگاكانی راگەیاندن دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنانی یانەی ڤالنسیا، بیلگرینۆ گوتی یاری یەكەممان بەرامبەر ریال مەدرید وەك هەر یارییەكی تر وایە و بریتییە لە بوونی 22 یاریزان بەرامبەر یەكتری، كێشەمان هەمان كێشەی هەموو تیپێكی تۆپی پێیە لە یاریگادا. پێویستە بزانین چۆن هێرش دەكەین و چۆن گۆڵمان دەپارێزین.
هەروەها گوتی ئێمە ركابەری هەمووان دەكەین، تەنیا بەرشەلۆن و ریال مەدرید نا، كاتێك تۆ دەڵێی ئێمە ركابەری دوو یان سێ تیپ دەكەین، ئەوە كەمكردنەوەیە لە ئاستی تیپەكانی تر و بێڕێزییە بەرامبەریان، گرنگ بۆ ئێمە گۆڵكردن و بردنەوەیە.