راهێنەری یۆڤنتۆس جارێكی تر دەچێتەوە بەردەم دادگا

راهێنەری یۆڤنتۆس جارێكی تر دەچێتەوە بەردەم دادگا
ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی جارێكی تر لەبەردەم لێكۆڵەراندا ئامادەبوو بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی پەیوەندی بە یارییەكی یانەی سیێناوە هەیە كاتێك ئەو راهێنەری بووە.
كۆنتی 3 كاژێر و 40 خولەك لە دادگا مایەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو قسانەی فیلیپۆ كارۆبیۆ كردوونی سەبارەی بە روودانی دەستكاریكردن و یاریكردن بە ئەنجامی یارییەكی سیێنا كاتێك ساڵی 2011 لە پلە دووی ئیتاڵی یاری دەكرد.
كارۆبیۆ گوتبووی ئاگای لەوە هەیە یارییەكی نێَوان سیێنا و نۆڤارا لە نیسانی 2011 دەستكاریی ئەنجامەكەی كراوە.
كۆنتی لە دوای هاتنە دەرەوەی لە دادگا لە لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان گوتی شتێكی زۆرم پێ نییە بیڵێم، دواجار ئەو رۆژە هات كە تێیدا دەتوانم لە شوێنێكی ئارامدا راستییەكان بدركێنم.
هەروەها گوتی دڵخۆشم بە توانای خۆم لە قسەكردن و روونكردنەوەی وردەكارییەكانی چیرۆكەكە. ئەمشەو دەگەڕێمەوە بۆ یەكەی مەشقی یۆڤنتۆس تا سەرلەنوێ ئارەزووەكەی خۆم لە مەشقدان و بردنەوە دەست پێ بكەمەوە.
Top