سنایدەر بۆ بەرشەلۆنە بەرامبەر ئەفیلای

سنایدەر بۆ بەرشەلۆنە بەرامبەر ئەفیلای
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووە كە ویسلی سنایدەری ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دەیەوێ ریزی یانەكەی جێبێڵێت لە پێناو دەستپێكردنی بەشێكی تری كاروانی وەرزشی خۆی لە یانەی ئینجی رووسی كە ئامادەیە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ وەك مووچەی ساڵانە بەو یاریزانە بدات.
هەرچەندە دانووستانەكانی نێوان هەردوولا زۆری خایاندووە و لە چەندین بۆنە و شوێندا یانەكە ویستی خۆیان بە سنایدەر بۆ ئەو كارە راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا ئەو كارە هیچ ئەنجامێكی نەبووە و وادیارە سیاسەتی نوێی ئینتەرمیلان بریتییە لە سوودوەرگرتنی زۆر لە هەندێك لەو پارەیەی بەهۆی فرۆشتنی سنایدەرەوە دەستی دەكەوێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی گوتی یانەی ئینتەرمیلان دەیەوێ ئیبراهیم ئەفیلای هۆڵەندی بباتە ریزەكانی خۆیەوە، ئاماژەی بەوەداوە كە یانە ئیتاڵییەكە ئامادەیە بۆ ئەو كارە دەستبەرداری ویسلی سنایدەر ببێت، بە تایبەت كە بەرشەلۆنە سەركەوتوو نەبوو لە كڕینی خافی مارتینێزی یاریزانی یانەی ئەتلەتیك بلباو.
Top