بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی بەرزكردنەوەی قورسایی كوردستان و بە بەشداری هەریەك لەیانەكانی (هەولێر، زاخۆ، خاك، بابا گوڕگوڕ، ئاڵتون كۆپری، ئارارات، سەرچنار، قەڵا، پێشكەوتن)، پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی یانەكانی كوردستان بۆئاستی تازە پێگەیشتوان لەشاری هەولێر لەهۆڵی بنكەی مەشق و ڕاهێنانی هەولێر بەڕێوەچوو، لەپاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربووی یانەكان كێبڕكێیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی هەشت كێشی جیاواز لە50كگم بۆ+94كگم، دوای پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز ئەنجامی كۆتایی بەمشێوەیەی خوارەوە بوو.
1-یانەی هەولێر 648خاڵ
2-یانەی ئاڵتون كۆپری 567خاڵ
3-یانەی قەڵا 387خاڵ