باسكەی سیروانی نوێ سەركەوت بۆ خولی نایابی كوردستان

باسكەی سیروانی نوێ سەركەوت بۆ خولی نایابی كوردستان
لەدرێژەی یارییەكانی خولی باسكەی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، یانەی سیروانی نوێ داوی بردنەوەی لەیانەی قەڵای توركمان بووە پاڵەوانی خولی پلە یەكەكانی كوردستان و سەركەوت بۆ ڕیزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بەهەفتەیەك پێش كۆتایی هاتنی یارییەكانی خولەكە، لەدوایین یاریی خۆشیدا لەشاری سلێمانی لەهۆڵی یانەی پێشمەرگە یانەی سیروانی نوێ توانی لەیارییەكی ئاستبەرزدا لەیانەی قەڵای توركمان بباتەوە بەئەنجامی (73-44)خاڵ، شایەنی باسە ئەم خولە بە بەشداری 10 یانەی شارەكانی كوردستان بوو، یەكێتی تۆپی باسكەی كوردستان سەرپەرشتی دەكرد، یانەی سیروانی نوێ هەشت یاری لەسەر یەك بردەوە بەم ئەنجامەش گەیشتە خولی نایاب و بووە پاڵەوانی خولی پلە یەكەكانی كوردستان.
Top