لەشاری بەغدا بەسەرپەرشتی لیژنەی پاڕا ئۆڵۆمپی عێراقی تایبەت بە وەرزشكارانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بە بەشداری هەشت هەڵبژاردەی شارەكانی عێراقی پاڵەوانێتی گۆڵ بۆڵ بەڕێوەچوو كە تایبەتە بە وەرزشكارانی خاوەن پێداویستی تایبەت (نابینا) لەم پاڵەوانێتییەشدا كە هەڵبژاردەی شاری هەولێر بەشداری كردبوو بە وەرزشكارانی نابینا كە ئەم یارییە زیاتر یارییەكی هەستیە و زیاتر یاریزانەكان بەهەستەكانیان یاری دەكەن، پاڵەوانێتیەكە ماوەی چوار ڕۆژی خایاند یارییەكانیشی لەناو هۆڵی تایبەت ئەنجامدەدرا، یاریزانانی هەڵبژاردەی شارەكان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو ئەنجامی هەڵبژاردەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوەبوو.
1-هەڵبژاردەی بەسرە
2-هەڵبژاردەی دیالە
3-هەڵبژاردەی هەولێر