ڤینگەر بە مەشقدانی هەڵبژاردەی بەرازیل رازی نییە
رۆژنامەی لو پاریزیانی فەرەنسی ئاشكرای كردووە ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی دەستەوارەیەكی بۆ مەشقدانی هەڵبژاردەی بەرازیل لە چەند ساڵی داهاتوودا بەدەست گەیشتووە بەڵام ئەو راهێنەرە دەستەوارەكەی رەتكردووەتەوە.
لە بەرازیل گلەییەكی زۆر لە ئاستی مانۆ مینزێسی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل و پێكهاتەی هەڵبژاردەكە هەیە كە خۆی بۆ ئۆلۆمپیادی لەندەن 2012 و مۆندیالی 2014ی بەرازیل ئامادە دەكات.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە دەستەوارەكەی یەكێتیی تۆپی پێی بەرازیل بۆ 2 ساڵ بووە تا كۆتایی هاتنی مۆندیالی 2014، بەڵام ڤینگەر ئەو كارەی رەتكردووەتەوە.
هەفتەی پێشوو ڤینگەر مەشقدانی بە شێوەیەكی لاوەكی هەڵبژاردەی فەرەنساشی رەتكردەوە، دوای ئەوەی داوای لێكرا لە پاڵ ئەركەكەی خۆی لە یانەی ئەرسناڵ هەڵبژاردەی فەرەنساش بەڕێوە ببات.