لەخولی بژاردەی عێراقی زاخۆ وتەلەبە یەكسابوون

لەخولی بژاردەی عێراقی زاخۆ وتەلەبە یەكسابوون
گوڵان: كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی، یانەی زاخۆ ونەیتوانی بەربەستی یانەی تەلەبە ببرێت.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی یانەی زاخۆی دەلال لە یارییەكی بەهێز میوانداری یانەی تەلەبەی شاری بەغدای كرد، لەگێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەرگۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆلێك بەڵام گشت هەولەكان بێ‌ سوود بوو ، لە گێمی دووەمی یارییەكەش یاریزانانی هەردوولا یانە بەنیازی گۆرینی ئەنجامی یارییەكە هاتنە نێو یاریگا بەهەمان سیناریۆی گێمی یەكەم هێرشەكانیان بۆسەرگۆڵی یەكتر بەردەوام بوو بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو سەرئەنجام هەردوو یانە بەبێ‌ گۆڵ یەكسان بوون.
Top